مانەوەش زیاد دەکات
بەریتانیا بیر لە یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە
بڵند عەلی – لەندەن
بەریتانیا ماوەی وەرگرتنی مافی مانەوەی هەمیشەیی درێژ دەکاتەوە، پێشتر پێنج ساڵ بوو، دەیکات بە 10 و 15 ساڵ، لەگەڵیدا بیر لە گفتوگۆی گەڕانەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە.
بڵند عەلی، بەڕێوەبەری نوسینگەی 964 لە لەندەن بەدوای بابەتەکە چووە و دەڵێ، بەریتانیا لە هەوڵدایە گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچبەری و وەرگرتنی مافی مانەوەی هەمیشەیی ئەنجام بدات، لە هەمان کاتدا گفتوگۆکان دەربارەی نزیکبوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا و گەڕانەوە بۆ ئەو بلۆکەش جارێکی دیکە گەرم بوونەتەوە.
بەپێی پێشنیارەکانی حکومەتی بەریتانیا، ماوەی ئاسایی پێویست بۆ وەرگرتنی مافی مانەوەی هەمیشەیی (ILR) بۆ زۆربەی کۆچبەران لە پێنج ساڵەوە بۆ 10 ساڵ زیاد دەکرێت.
بەڵام، بەپێی دوا زانیارییە فەرمییەکان، مۆدێلی کۆتایی ئەم گۆڕانکارییانە هێشتا تەواو نەبووە و وردەکارییەکانی لەلایەن حکومەتەوە هەڵدەسەنگێندرێن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەندی بێرنھام، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، باس لە پێویستیی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کردووە، وە حکومەت هەڵبژاردەکانی نزیکبوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا