ئۆمۆدا و جەیکۆ
چی پێشکەش دەکەن؟
ئۆمۆدا و جەیکۆ بە فەرمی دێنە ناو بازاڕی كوردستان و عێراقهوه
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەردوو براندی ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە فەرمی دێنە ناو بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز، هەروەها چەند خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە کڕیاران دەکەن.
کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا، کە دەست 964 کەوتووە، دەڵێن، چوار مۆدێلی نوێیان لە ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ خستە بازاڕەوە، کە بریتین لە ئۆمۆدا C5 و C7، جایکۆ J7 و J8، بۆ دابینکردنی پێداویستیە هەمەجۆرەکانی گواستنەوە لە ناو وڵات، کە بە هاوکاری کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز و لە رێگەی تۆڕی خزمەتگوزارییەکانی فرۆشتن و دوای فرۆشتن و هێڵەکانی هاوردەکردن، هەردوو براندەکە پابەند دەبن بە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی تەواو بە درێژایی تەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ سەرجەم کڕیارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها هاتووە، لە داهاتووشدا براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بەردەوام دەبن لە چەسپاندنی مانەوەی خۆیان و فراوانکردنی ئاستی خزمەتگوزاریەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رێگەی زیادکردنی مۆدێلەکان و پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان، بە مەبەستی دڵنیابوون لە دابینکردنی ئەزموونێکی لێخۆڕینی نایاب بۆ شۆفێرانی عێراق و هەرێمی کورستان.
کۆمپانیاکە بە رازیبوونێکی زۆرەوە دەڵێت: ئاگاداری داهاتووی جوڵەی زیرەکبن لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە.
کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز، کە هاوبەشی براندەکانی ئۆمۆدا و جایکۆیە، دەڵێت گەرەنتی چەندین خاڵی سەرەکی دەکەین بۆ شۆفێران لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوانەش:
·خزمەتگوزارییەکی بڕواپێکراو: ئەم هاوبەشییە پابەندبوونێکی درێژخایەنە بە خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان.
· دابینکردنی پارچەی یەدەگی رەسەن: لەبەر بەهێزی ئەم هاوبەشییە لە رووی لۆجستیەوە، کە گەرەنتی هەبوونی پارچەی یەدەگی رەسەن و راستەقینە بە شێوەیەکی بەردەوام دەکات.
· دەستپاکی لە کارکردندا: دابینکردنی گەرەنتی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە سەرجەم کڕیارەکانی دەبەخشێت، بە درێژایی ماوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل.
بە پێی راگەیاندراوی کۆمپانیاکە، براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە شێوەیەکی فراوان فرۆشەکانیان گەیشتووەتە 64 بازاڕی نێودەوڵەتی، و دەستکەوتێکی بەرچاو و سەرنجڕاکێشیان تۆمار کردووە بە فرۆشتنی زیاتر لە 900 هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەمهاتوو لە ماوەی تەنیا 34 مانگدا.