لە کەلار 14 ژن و پیاو قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردووە و خەڵاتکران

964+

میلاد جەلال- کەلار

ئەمشەو سێ شەممە، لە مزگەوتی گەورەی کەلار 14 ژن و پیاو تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردووە و خەڵاتی رێزلێنانیان پێدرا.

مەلا کەریم زەلکەیی، مامۆستای ئاینی بە 964ى وت،” لەساڵی 2017 ئەم پرۆژەیە دەستی پێکردووە، لەماوەی نۆ ساڵدا ئەو 14 کەسە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردووە، ژن و پیاویان تێدایە و زۆرینەی بەشداربووەکان ژن بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەمەن گرنگ نیە ھەرکەس ئەشقی بۆ قورئانی پیرۆز ھەبێت دەتوانێت ببێتە حافزی قورئان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح