لە هەولێر
غازی ئۆتۆمبێل گران بوو گەیشتە 700 دینار
964+
کاردۆست حسێن – هەولێر
هەر بەیانییەک خەبەرت دەبێتەوە شتێک گران بووە شۆفێران تۆزێک دڵیان بە غازەکە خۆش بوو ئەویش گران بوو.
دوێنێ نرخی غاز بەرزبووەوە بۆ 575 دینار لەگەڵ رۆژهەڵاتندا ئەمڕۆ نرخەکە بۆ هەر لیترێک 125 دیناری دیکە چووەسەری و بوو بە 700 دینار.
خەلیل کەریم شۆفێرێکی بەتەمەنی تاکسی غازە و بە زارەوە شیرینەکەی هەولێت دەڵێت، “تازە گۆتی غازی تێکە گۆتم پارەم پێ
نییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هیچ بۆیان دەری ناهێنێ کە غاز بە 700 دینار بكڕن و سەرنشینیش ناوێری کرێ گران بکەی گلەیی دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی