دیمه‌نێكی ئاوى زه‌ڵم.. فۆتۆ: سۆسیال میدیا
کۆریاى باشوور ده‌یه‌وێ گەشتوگوزارى هه‌رێم پێشبخات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆریاى باشوور ده‌یه‌وێت رۆڵ بگێڕێت بۆ پێشخستنى بوارى گه‌شتوگوزارى له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راپۆرتێكی راوێژكارى داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تیش راپۆرته‌كه‌ى بۆ ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار ناردووه.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى دەستەى گشتیی گەشتوگوزار به 964ـى راگەیاند، کۆریاى باشوور پڕۆژەیەکى راوێژکاری داوەتە حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ سوودوەرگرتن لە کەرتى گەشتیاری ئه‌و وڵاتە و لەلایەن حکوومەتیشەوە پڕۆژەکە ئاراستەى ئه‌وان کراوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ، حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وڵاتى كۆریاى باشوور هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنى راوێژ به حكومه‌تى هه‌رێم، له‌چه‌ند سێكته‌رێكی جیاواز، یه‌كێك له‌وانه‌ش گه‌شتوگوزاره، وتیشی “راپۆرته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه چۆن هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوود له ئه‌زمونى گه‌شتوگوزارى ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت”.
روونیكرده‌وه، وه‌كو ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار چه‌ند بوارێكی ناو ئه‌و راپۆرته‌یان ده‌ستنیشان كردووه بۆ سوودوه‌رگرتن لێی، له‌وانه‌ش ماركێتینگ و خولى پێگه‌یاندن بۆ فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى و په‌ره‌پێدانى ژێرخان.
وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار باسی كرد، ئه‌وان راپۆرتێک ئامادە دەکەن و ده‌ینێرنه‌وه بۆ حکومەت بۆ ئەوەى ئەوانیش وەڵامى کۆریاى باشوور بدەنەوە.