هەواڵەکان
غازەکەیان تەقی و دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا وبە هاوین موبەریدە و زستانی سۆپایە ئاو و کارەباشی ناوێ
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی وەحدەی گوڵاڵە غاز کارەساتی نایەوە، ماڵێکی هەڵتەکاند و دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا، تەنیا پیاوی ماڵەکە سەلامەت دەرچوو، ئەویش دەستبەسەرە.
گەنجێکی کورد لە ئاوارەیەیی و دەربەدەریش هەر خەریکی داهێنانە، موبەریدەیەکی دروستکردووە، نە کارەبای پێویستە و نە ئاو، بە هاوینان فێنک و سارد و بە زستانانیش دەبێتە سۆپا و گەرمی بڵاودەکاتەوە.
خێرخوازێک دڵی لای نەخۆشانی شێرپەنجەیە و 100 بلیتی کۆنسێرتەکەی کەمال محەمەدی بۆ کڕین.
تا ئێستا کنگرمان هەر بە گیای بەهارە ناسیوە و یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان کەچی ئێستا تۆوەکەی قاوەیەکی براند و بەلەزەتی لێ دروست دەکەن، دوو خانمی هەڵەبجە لە فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەورامان بەرهەمێکی جیاواز پێشکەش دەکەن کە لە تۆوی کەنگر درووستیان کردووە و بە شێوەی قاوە ئامادەی دەکەن و پێشکەشی دەکەن.