"منداڵان دڵخۆش دەبن و ناترسن"

پزیشکێکی منداڵان نۆرینگەگەی کردووەتە گوڵوگوڵزار

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

پزیشکێکی منداڵان لە هەولێر، نۆرینگەکەی پڕکردووە لە گوڵوگوڵزار  و دەڵێت، منداڵەکان کە دێنە ئێرە سەرسام دەبن و ترسی دەرزی و پزیشکییان نامێنێت و ئاسوودە بن.

بێگومان چارەسەر تەنیا دەرمان نییە، بەڵکو دڵخۆشکردن و ئارامکردنەوەی دەروونی نەخۆش بەتایبەت ئەگەر منداڵ بێت، بەشێکی ترە لە چارەسەر، د. محەمەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانە و بەجارێک نۆرینگەکەی پڕکردووە لە ئینجانە و گوڵوگوڵزار و دەنگی باڵندەکانیش وادەکەن هەست بکەیت لەناو باخچەیەکی نەک لای پزیشک.

ئەو پزیشکە بە سەلیقەیە بۆ 964 وتی، پێنج ساڵە ئەم نۆرینگەیەکم داناوە و هەر لە رۆژی یەکەمەوە گوڵم هێناوە، هێواش هێواش زیادم کردووە، ئێستا لە سەدا 80ـی نۆرینگەکەم گوڵە و ئەوەی دێتەلام دڵخۆش دەبێت و دەڵێت، شتی وام نەدیوە، بەتایبەت منداڵان و دایک و باوکییان و هەست بە ئاسوودەیی دەکەن و ترسییان نامێنێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

پزیشکێک

پزیشکێک "بەکارهێنانی سیر بۆ نەهێشتنی ئازاری گوێچکە ترسناکە"