"حەمە گیان جیاوازە"
خۆی قوتابییە و خۆبەخشانە وانە بە دوەری دووەکان دەڵێتەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
زۆر چیرۆكی سەركەوتن هەبوو لەكاتی وەرگرتنەوەی نمرەی پۆلی 12 مەحمەد عەدنان یەكێك بوو لەو قوتابیانەی كە یارمەتی باوكیشی دەدا و دەشیخوێند ئێستا لەسەنتەریك بەشێوەیەكی خۆبەخشانە وانە دەڵێتەوە بە كەوتوانی خولی دووەم.
مەحمەد عەدنان بۆ 964 وتی، “قوتابی هاتووەتە لام پێموتووە تا تێنەگەی نابێ بڕۆی دەبێت قوتابی هەمیشە هەوڵ بدات من ئەو رۆژانەی لەسەنتەر نیم قوتابیەكان دەبەمە پارك لەوێ بابەتەكانیان بۆ شیدەكەمەوە رۆژانە 30 قوتابی كەوتوو هەیە وانە سەرەكیەكانیان پێ دەڵێم وەك فیزیا و كیمیا و زیندەزانی”.
محەمەد دەربارەی ئیسپانە کە لەگەڵ خوێندنەکەی خۆی سەروکاری لەگەڵ هەبوو وەک فیتەرێک دەڵێت، ئیسپانە نیوەی ئەو سەركەوتنانە بوو كە بەدەستم هێنا هەر سوریشم لەسەر چوون بۆ هەندەسەی میكانیك.
پێداچوونە؛ توانا نەقی