لە رانیە
310 قوتابی پێشبڕکێی بیرکاری هزری دەکەن
964+
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
بە بەشداری 310 فێرخواز لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پێشبڕکێی بیرکاری هزری لە رانیە بەڕێوەچوو.
کارین و بروا کامەران خوشک و بران، پێشتر رقیان لە بیرکاری بوو، ئێستا هاتوونەتە پێشبرکێ، ئەوان بۆ 964 وتیان،”پێشتر رقمان لە بیرکاری بوو، بەڵام بە هاوکاری مامۆستاکەمان ئێستا زۆر ئارەزووی دەکەین و توانیومانە لە بیرکاری زۆر باش بین”.
ئاڵا عوسمان مامۆستای ئەو خوشکوبرایەیە و وتی، “منداڵ لە 4 ساڵیەوە تا 17 ساڵی دەتوانێت بۆ بەهێزکردنی بیرکاریەکەی بە راهێنان سودی لێوەر بگرێت، بەڵام مرۆڤ لە هەموو تەمەنێک دەتوانێت فێر بێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی