دایکان و باوکان بەکوڵ دەگرین

لە قامیشلۆ خۆپیشاندانە؛ داوای ئازادکردنی رۆڵەکانیان دەکەن

ئۆفیسی رۆژئاوای کوردستان

لە قامیشلۆ خۆپیشاندانە و هاوڵاتیانی ئەو شارە داوای ئازادکردنی رۆڵەکانیان لەلایەن حکومەتی عەرەبی سوریا دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 خۆپیشاندانی کەسوکاری دەستبەسەرکراوان لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، رێپێوانەکە لەبەردەم باخی گشتییەوە دەستیپێکرد و بە شەقامی سیاحیدا تێپەڕی تا گەیشتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.

خۆپیشاندەران داوای دەستبەجێ ئازادکردنی زیندانیان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکانیان دەکەن.