دەنگۆی سێ کەس رەتدەکرێتەوە

لە زێی قەندیل تەنیا یەک کەس خنکاوە

ئاکام غەفور – سۆران

دوای ئەوەی بە بەرگری شارستانی راگەیەندرا کە گوایە سێ کەس لە زیێ قەندیل خنکاون، بەڵام دوای چوونیان بۆیان دەرکەوتووە کە تەنیا ژنێک خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو ژنە کە لە ئاوەکەدا خنکاوە لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوە و ئەوان رۆشتوون تەنیا ئەو تەرمەیان گەڕاندووەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

رووداوەکە لە زێی قەندیل بووە لە گوندی چامە لەسنووری ناحیەی دارەشەکران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی