هەواڵەکان

سوپا لە کاتی پارشێودا خەوی کوردانی کەرکوک دەزڕێنێت

964+

ژووری هەواڵ

جارێکی تر و لە شیرینی خەوی رەمەزاندا، سوپای عێراق گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکی کردەوە بە مەیدانی گرژى و ئاڵۆزى و هەڵیکوتایە سەر چەندین خێزانی کورد. هێزەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە و لە کاتی پارشێودا، بە زەبری لێدان و ترساندنی ژن و منداڵ، دوو خێزانیان لەو خانووانە دەرکرد کە زیاتر لە 20 ساڵە تێیدا نیشتەجێن.

سوپاى عێراق گەمارۆى ماڵى هاوڵاتییەکى کوردى کەمئەندامى...

سوپاى عێراق گەمارۆى ماڵى هاوڵاتییەکى کوردى کەمئەندامى داوە

لە بەیانی ئەمڕۆوە، دوو کامێرای دیکەی تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی کەوتنەکار و سەرپێچی تۆماردەکەن کە لەسەر جووتسایدی هەواری شارن، شۆفێران وریابن پێوە نەبن، خێرایی لە شەقامەکە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، وە لەنێوان پێنج بۆ سێ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ماوەی لێخۆشبوونە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک، ئەمڕۆ یەکشەممە 22.2.2026، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەشێوەی ئەزموونی کاریان دەکرد، دەستیان کرد بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان، لە هەموو شاری سلێمانی 21 کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانراون.

دوو کامێراکەی جووتسایدی هەواری شار سەرپێچی تۆمار دەکە...

دوو کامێراکەی جووتسایدی هەواری شار سەرپێچی تۆمار دەکەن

لە کاتێکدا شار لە نزا و رۆژوودابوو، گەنجێکی 21 ساڵان بە زمانى بەڕۆژوو و بە جەستەیەکی ماندوو و لێوێکی وشکەوە، لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکدا بۆ تیکەیەک نانى ئێوارە کارى دەکرد، بەڵام لە نێوان مەرگێکى بێباک و پڕۆژەیەکی بێ‌مەرجی سەلامەتیدا، کەوتە خوارەوە و بە لێوە وشکەکانییەوە چووەوە بەرقاپى خوا.

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا

لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی پڕۆژەیەکی خێرخوازی وەک هاوکاری بۆ تازەزاواکان کراوەتەوە، بەشێوەیەک ئەگەر لە مانگی رەمەزاندا ژن بهێنن، پێنج مسقاڵ زێڕ یان پێنج ملیۆن دیناریان پێدەدرێت بەو مەرجەی قورئانیان لەبەربێت.

لە رەمەزاندا ژن بێنە و پێنج مسقاڵ زێڕ وەک هاوکاری وەرگر...

لە رەمەزاندا ژن بێنە و پێنج مسقاڵ زێڕ وەک هاوکاری وەرگرە