70 دار بڕدراونەتەوە

پیاوانی پۆلیس بەدوای داربڕەکانی قەرەداغ دەگەڕێن

ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، 70 داری بەڕوو و تەمەن جیاواز لە سنووری قەرەداغ بڕدراوەتەوە و دەستبەجێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچی کاران کراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.2.3036، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەربارەی بڕینەوەی داری بەڕوو لە سنووری شارۆچکەی قەرەداغ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەڵێ، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بۆ سنووری چالاکی بەشەکەیان و بەدیاریکراوی لە سنووری گوندی “خاوێ” ژمارەیەک داری سرووشتی بڕدراو بەدی دەکرێت لە جۆری بەڕوو تەمەن جیاواز، ژمارەیان 70 درەخت دەبێت.

لە شوێنی رووداوەکە هیچ کەس نەبینراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی سەرپێچیکار و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

ئەوە لە کاتێدا دەستێکی خراپەکاری هاوشێوە، رۆژی 15.2.2026، دەستێکی خراپەکار لە گوندی قەمچوغەی کۆن و لە سنووری قەزای دوکان، دەستی کردووە بە بڕینەوەی بنەداری بەڕوو، هەتا 70 دانە رۆشتووە.

وەک پۆلیس باسی دەکات، مەفرەزەکە توانیویانە دەست بەسەر 70 بنەدار لەجۆری بەڕوو پارچە پارچە کراودا بگرن کە تەمەنیان لەنێوان نزیکەی 10 بۆ 20 ساڵ بووە.

دوای بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن، پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 15.2.2026 بڵاوی کردووەتەوە نوسیوویەتی، دادوەر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دارە بڕاوەکانیشی داوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە.