رۆژى شەممە کۆتایى دێت
سبەینێ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان، خشتەى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە و سبەى دابەشکردنەکە دەستپێدەکات و رۆژى شەممە کۆتایى دێت…
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش رۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە مووچەکانیان لە رێی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
خشتەى دابەشکردنى موچە بەم شێوەیەیە
چوارشەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن:
– خانەنشینی شارستانی
– زیندانە سیاسییەکان + بەرکەوتووانی کیمیاباران
– کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
– خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
– پەروەردە
– تەندروستی
پێنجشەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن:
– خانەنشینی پێشمەرگە
– خاوەن پێداویستی تایبەت
– مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاکی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
– کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
– دیوانی چاودێری دارایی
– کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
– ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
– دارایی و ئابووری
– ناوخۆ
– داد
– ئەنجومەنی دادوەری
– پلان دانان
– بازرگانی و پیشەسازی
– سامانە سروشتییەکان
– گواستنەوە و گەیاندن
– کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
– شارەوانی و گەشتوگوزار
– کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
– ڕۆشنبیری و لاوان
– کارەبا
– ئەوقاف و کاروباری ئایینی
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن
– سەرۆکایەتی پەرلەمان
– سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
– سەرۆکایەتی هەرێم
رۆژى شەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن:
– پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)
– یەکەی 70 و یەکەی 80
– ب. پۆلیسی دام و دەزگا حکومییەکان