زێڕ دیسان گرانبوو و هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری چووەسەر – وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیار 21 بەچەندە؟
زێڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک حەوت هەزار دیناری دیکەی چووەسەر
شۆڕش قادری
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، زێڕیش وەک هەندێک لە پێداویستییەکانی تر گران بوو و هەر مسقاڵێک حەوت هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4930 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 151 هەزار و 600 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە یەک ملیۆن و 64 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 57 هەزار دینار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 114 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 64 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 911 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.