نرخی نەوت بەرەو سەرەوە دەڕوا
سەروو 110 دۆلارە
نرخی نەوت بەرەو سەرەوە دەڕوا
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت روو لەسەرە و ئەمڕۆش چەند دۆلارێکی تری هاتەسەر و هەر بەرمیلێک لەسەروو 110 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.10.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 110 دۆلار و 9 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 1.90٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 98 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.57٪ بەرزبووەتەوە.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە، هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز و ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تانکەرە نەوتهەڵگرەکان لەو ناوچەیە.