سەعاتی سفر
پۆلیسی جیهان لە ژێر فشاردا؛ ململانێی نوێی زلهێزەکان و داهاتووی هەژموونی ئەمریکا
964+
توانا نەقی
وڵاتە زلهێز و بێڕکابەرەکەی جیهان چۆن بووە بە پۆلیسی دنیا لەکەیەوە ئەو دەسەڵاتە رەها و ئەو ئابوری و هێزە سەربازییە بێ هاوتاییەی بۆ دروست بوو.
لە ئەڵقەی ئەمجارەی سەعاتی سفر عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، ئێستا ئەمریکا پۆلیسی جیهانە و دنیا هەڵدەسوڕێنێت.
ئاماژە بەوە دەکات. بەشداری کردنی ئەو وڵاتە لە هەردوو جەنگە جیهانییەکە سەرکەوتن بووە و لەدوای شەڕی ساردیش ئیتر بە یەکجاری دەستی بەسەر ئابوری و هێزی سەربازی دنیادا گرتووە.
سەبارەت بەوەی کە هیچ وڵاتێک هاوتایەتی دەڵێت، لە ئێستادا نەخێر چونکە خاوەنی زۆرترین کەشتی جەنگی و فڕۆکە و بۆمبی ئەتۆمە و دۆلارەکەشی هێندە بەهێزە ئەگەر دۆلارەکەی بکەوێت ئەوا ئەمریکاش لاواز دەبێت.
هەر لەم ئەڵقەیەدا تیشک خراوەتە سەر چەندین لایەنی دیکەی ئەمریکا و ئەو شەڕانەی کە لە رابردوو کردوویەتی و هەروەها هۆکاری بوون بە پۆلیسی جیهان.