له به‌غدا حه‌شدی شه‌عبی و لیژنه‌ی ئۆڵمپی به‌گژیه‌كدا چوون
هه‌ڕه‌شه له ئۆڵمپیی عێراق كراوه
له به‌غدا حه‌شدی شه‌عبی و لیژنه‌ی ئۆڵمپی به‌گژیه‌كدا چوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق رایگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەر یانەی وەرزشی حه‌شدی شه‌عبی و هەڵوەشاندنەوەی دەستە کارگێڕییهكهی گیراونەتەبەر، لەسەر بنەمای ئەو پێشێلکارییانە بووە کە بە بەڵگەنامە فەرمییەکان و دەسەڵاتە یاساییە ئاشکراکان سەلمێنراون، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت، لیژنه‌ی ئۆڵمپی لیژنه‌یه‌كی تۆڵهسێنهرهوهیه.
له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی وه‌رزشی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا، لایه‌نگر و ئه‌ندامانی حه‌شد گردبوونه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ش كه فالح فهییازه، له راگه‌یاندراوێكدا به زمانی هه‌ڕه‌شه ده‌ڵێت، لیژنه‌ی ئۆڵمپی لیژنه‌یه‌كی تۆڵهسێنهرهوهیه.
له به‌رامبه‌ردا لیژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌ڵوێستێكی به‌هێز و جێگری پێشاندا و له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 11.2.2026 بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێن، “ناتوانرێت لە هیچ بارودۆخێکدا لە رێگەی په‌یام یان فشاری میدیاییەوە تەحەدای ئەو رێوشوێنانە بکرێت كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گیراوه‌ته‌به‌ر”.
لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە هەر دەستوەردانێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە کاروباری دەزگا وەرزشییە سەربەخۆکاندا، پێشێلکارییەکی جددییە بۆ یاسا و بنەمای سەربەخۆیی وەرزش و ناوبانگەکەی لەکەدار دەکات.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپی، ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كاری نایاساییان كردووه، بۆیه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
لیژنه‌كه ده‌ڵێت، هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بوو سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی پرسیار بكات ئه‌ندامانی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی چی‌یان كردووه و چ جۆره پێشێلكارییهكیان كردووه، نه‌وه‌ك به زمانی هاندان و هه‌ڕه‌شه قسه بكات.
لیژنه‌ی ئۆڵمپی چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یاندراوێكی دیكه‌شیان هه‌بوو، كه ئاشكرایان كرد به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
چەند رۆژێک لەمەوبەر له به‌غدا، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەی وەرزشی حه‌شدی شه‌عبی كرا، كه سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه و له 2020 دامه‌زراوه، به‌ڵام ده‌سته‌ی پێشووی یانەکە كه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، بڕیارەکەی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی نوێی یانه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و دوێنێش ئه‌ندامیان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان كرد.