"ئەو جەماوەرە و ئەو یەکدەنگییە ماندووبوونەکەی نەهێشتم"

لە هیرانەوە بەپێ خۆی گەیاندە ناو خۆپیشاندانەکانی هەولێر

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هاوڵاتییەک بە پێی لە ناحیەی هیرانەوە خۆی گەیاندە ناو خۆپیشاندەکانی هەولێر و دەڵێت، “ئەو ئەو جۆش و خرۆشەی خۆپیشاندەران ماندووبوونەکەی نەهێشتم”

ئاوارە ئەسعەد، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی هیرانە، کاتژمێر 7:17ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە هیرانەوە بەپێ بەڕێکەوت بۆ هەولێر و ئێوارە گەیشتە بەردەم قەڵا، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، لەبەر ئەوەی خۆم ئامادە نەکردبوو، زۆر ماندوو بووم، بەڵام بوونی ئەو جەماوەرە زۆرە و ئەو یەکدەنگییە ماندووبوونەکەم ناهێڵێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگادا جگە لە ئاو و دوو شەربەت هیچی دیکەی نەخواردووە.

ئاوارە ئەسعەد دەیەوێت بەو جۆرە چالاکییە پەیامی هاوسۆزیی خۆی و خەڵکی ناوچەکەی بۆ شەڕڤانان و مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان دوپات بکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری