عیرفانی وەستا محەمەدیش بەشدارە
ئارام سەردار کلیپێکی نوێ لەگەڵ دایک و باوکی بڵاودەکاتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئارام سەردار، کلیپێکی نوێ بە بەشداری دایک و باوکی بڵاودەکاتەوە و عیرفانی وەستا محەمەدیش بە ستایلێکی جیاوازەەوە بەشدارە و بووەتە چایچی.
لە گەرمەی کاری وێنەگرتنی کلپیەکەن و لەناکاو پەیامنێری 964 خۆی دەکات بە ژووردا و وێنەگرتن رادەگرن، ئارام سەردار و دایکی پێکەوە وەستاون و دیلانیش دەیەوێت شەڕ بنێتەوە و بە دایکیان دەڵێ حەز بە دەنگی کام لە کوڕەکانتە شەهرام یان ئارام، بەڵام هەرچی دەیهێنێ و دەیبات خۆی نادات بەدەستەوە و دەڵێ شەڕم بۆ مەنێرەوە و هەردووکیان جەرگمن.
لە بارەی کلیپەکەوە ئارام دەڵێت، کلیپەکە ستایلی ساڵی حەفتاکانی ئەمریکایە و گۆرانیەکەش شێوازی بەندەری ئێرانیە، دایک و باوکیشم رۆڵییان هەیە لەناو کلیپەکەدا.
عیرفانی وەستا محەمەد سمێڵێکی گەورەی داناوە و رەنگی چاوەکانی کردووە بە شین و دەڵێت، رۆڵی چایچی دەبینم، بەڵام لە قسە خۆشەکانی ناکەوێ و دەڵێت، چاوم تیژ بووە و لە ئێران رەنگیم گۆڕیوە.