شەوى رابردوو وەستان

گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر دەستیانپێکردەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى شەوى رابردوو، بەهۆى بوونى تەمێکى چڕ لە ئاسمانى هەولێر، سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر وەستان، ئەمڕۆ گەشتەکان دەستیانپێکردووەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، ئەمڕۆ هەینى 30.1.2026، بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى کاتژمێر 9:30 خولەکى شەوى رابردوو، بەهۆى رەوشى کەشوهەوا و بوونى تەمێکى چڕ، سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەکەمان وەستاون، ئەمڕۆ هەینى گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە”.