دوێنێ شەو چی روویدا؟

هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر و چارەنوووسی بەهای دۆلار

هەژان هادی

لە بەهای دۆلارەوە تا دوایین هەواڵی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە، لێرە بە جارێک ئاگاداری هەمووی دەبیت:

📌 حەیدەر غازی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: عێراق رووبەڕووی هەلومەرجێکی سەخت بووەتەوە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و کەم بوونەوەی هەناردەکردنی نەوت، کە بووەتە هۆی کەم بوونەوەی داهاتی نەوت.

📌 حەیدەر غازی: سەرەڕای ئەگەری کاردانەوەكان، بڕیارەکە بۆ ئەوە دراوە تا باری دارایی له‌ زیانێکی زیاتر بپارێزێت، کە دەکرێت لە ئەنجامی مانەوەی دۆخی دارایی وەک خۆی، بێته‌ ئاراوه‌.

📌 لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان کراون و بڕیارە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.

📌 ماڵپەڕی ئەکسیۆس: پنتاگۆن فەرمانی داوە بە هێزە ئەمریکییەکان ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران.

📌 ئەکسیۆس: ترەمپ کاتی هێرشەکەی دیاری نەکردووە.

📌 ئەکسیۆس: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات رەنگە ئیسرائیل بەشداری لە هێرشەکاندا بکات.

📌 ئەکسیۆس: هێرشەکان رەنگە وێستگە و ژێرخانی ئەتۆمی ئێران بگرێتەوە.

📌 دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا دەڵێت: ئێران دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت رێککەوتن بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە رابگرێت، هەرچەندە رێککەوتن لەگەڵیاندا ئەو بژاردەیە نییە کە من دەمەوێت.

📌 ترەمپ: ئێران ئێستا بووەتە وڵاتێکی شکستخواردوو و بەم نزیکانە جەنگەکە تەواو دەبێت.

📌 ترەمپ: لەم سێ رۆژەی رابردوو لە گەرووی هورمز هێندەی نەوتمان گواستووەتەوەتە کە لە مێژووی گەرووەکە شتی وا رووینەداوە.

📌 ترەمپ: بەم نزیکانە لە ئێران دێینە دەرەوە و دەبینن نرخی نەوت چۆن دادەبەزێ و لەگەڵیشیا نرخی شتی دیکەش دادەبەزێت.

📌 ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 102.8 دۆلار.

📌 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بە هاوکاریی هاوبەشە هەرێمییەکانی، بەتەواوی گەرووی هورمزیان کۆنترۆڵ کردووە.

📌 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئاڵوگۆڕی نامە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا دەکرێت.

📌 وتەبێژی سەربازیی حـ*ـوسیـ.ـیەکان رایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی چاودێریی چەکداری سەر بە سعودیەیان لە ئاسمانی یەمەن خستە خوارەوە.

📌 وتەبێژی سەربازیی حـ*ـوسیـ.ـیەکان: بە مووشەکی بالیستی هێرشمان کردە سەر فڕۆکەخانەی ریاز.

📌 بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران 200 ملیۆن دۆلاری ناردووە بۆ حـ*ـیزبـ.ـوڵا، بەئامانجی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی جەنگی ئەمساڵەوە لە ناوچەکانی خۆیان لە لوبنان ئاوارە بوون.