هەواڵەکان؛
باشوور بۆ رۆژئاوا لەسەرپێ دەمێنێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بۆ چەندین ساڵە، دیوارێکی نابوتی هەزار کیلۆمەتری، قامیشلۆ و نسێبینی لەیەک دابڕیوە؛ دیوارێک بە کامێرای پێشکەوتوو و تەلی درکاوی تەنراوە تا باکوور و رۆژئاوا وەک دوو بێگانە نیشان بدات، بەڵام کاتێک نیشتمان دەخرێتە مەترسییەوە، دیوار لە ئاستی “غیرەتی کورددا” دەخرێتە ژێرپێ.
قامیشلۆ و نسێبین؛ کاتێک "کوردبوون" دیوارە شوومەکان دەڕوخێنێت
دیمەنی پشتیوانییەکانی هەرێم بۆ رۆژئاوا ناوازەن؛ هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک، بە ڕێپێوان و کەمپینەکانەوە لەسەرپێ ماونەتەوە. لە کاتێکدا دەیان بارهەڵگری کۆمەک گەیشتوونەتە ڕۆژئاوا و دەیانى تریش لە رێگەن، کەزییەکانیش بەردەوامن لە هۆنینەوە.
قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ قوتابییەکانی فێری بەخشین دەکات
لە گوندی بیرکێی سەر بە دەربەندیخان، لەپێناو چەند کیلۆ هەنگوینێکى شیریندا، ژیان لە داربەڕوویەکى 150 ساڵە تاڵکراوە و ناخى دارەکە هەڵکۆڵراوە و مەترسى لەناوچوونى لەسەرە.
ھەنگوین دارێکی تەمەن 150 ساڵە بەرەو فەوتان دەبات
چیرۆکى تاقانەیەکى ئەنفال لە کۆیە دڵ دەکات بە ئاو و دەڵێت: ماڵ و منداڵ و کەسوکارەکەی من ئەنفال بوون و تەنیا مامەوە، با رێگە نەدەین رۆژئاوا ئەنفال بکرێت و هەمووان لەپشتى بوەستین.