لە ناو پارکی خەلیفان
دوو هەزار کتێب دانراون و فریاکەوە بەدڵی خۆت دووان بەرەوە
964+
ئاکام غەفوور – خەلیفان
لە ناو پارکی خەلیفان دوو هەزار کتێب بۆ خوێنەران و عاشقانی کتێب دانراوە، ئەگەر دەتوانی فریاکەوە دوو کتێب بەدڵی خۆت هەڵبژێرە و بەخۆڕایی بن باوەشیاندە بۆ ماڵەوە.
ئیشەکە رێکخراوی وار بەچاودێری قایمقامی خەلیفان دەیکات، کارزان شێخۆ بەرپرسی رێکخراوی وار / لقی خەلیفان بە 964ـی وت، “ماوەی ساڵێکە دەستمانکردووە بە کۆکردنەوەی ئەم کتێبانە و ئەمڕۆ لێیان دەبەخشین”.
وەک باسی دەکات، مەبەست لەو چالاکییە بە کەلتوورکردنی خوێندنەوەیە، تا ئێستا خەڵکی زۆر چوونەتە شوێنەکە و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆش لەوێ دەبن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری