ئاو چووه‌ته چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی مه‌لاداودی سلێمانی
“له زێرابه‌وه ئاوم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
به‌هۆی بارانبارین و گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه، ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی مه‌لاداود له سلێمانی، خاوه‌ن ماڵێكیش ده‌ڵێت، كه‌س نازانێ ئه‌و كاره په‌یوه‌ندی به كێیه‌وه هه‌یه.
ئارام رەسول، یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی ئاو چووه‌ته ماڵه‌كه‌ی و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7.11.2026 به 964 وت، شه‌و ئاو هاتووه‌ته ماڵه‌كه‌ی و به په‌له منداڵه‌كانی بردووه‌ته سه‌ر بان و هه‌ندێک كه‌لوپه‌لیشی رزگار كردووه.
ده‌شڵێت، ئاو له زێراب و حه‌مام و بۆرییه‌كانی ماڵه‌كه‌یه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژووره‌وه.
“شاره‌وانی ده‌ڵێت كاره‌كه‌مان به كۆمپانیا داوه و كۆمپانیاش ده‌ڵێت عایدی شاره‌وانییه، نازانین كێ به‌رپرسه له‌و كێشه‌یه”، ئارام ره‌سول واده‌ڵێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كاتێك كاریان له كۆڵانه‌كه كردووه، پێی وتوون ئیشه‌كه هه‌ڵه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌ندازیاره‌كه به گوێی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه ناوی بێخال شاوەیسه، ده‌ڵێت، زۆربه‌ی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌ی زه‌ره‌ری زۆریان به‌ركه‌وتووه و ئاو تا نیوه‌ی هاتووه و تا بانگی بەیانی خەریکی دەردانی ئاو بوون لە ماڵەکەیان.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه، زریان سەباح بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدین بە 964 وت، لە ماوەی رابردوودا ئاوه‌ڕۆی سندوقیان داناوە بۆ ئەو کۆڵانە، بەڵام بارانەکەی بەرەبەیان ئەوەندە زۆر بووە، بۆیە ئاو چووەتە ناو ماڵه‌كانه‌وه.
وتیشی، تیمەکانیان لەوێن تا چارەسەری ئە دۆخە بکەن و بە دەم داواکاری ماڵەکانەوه بچن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی له دوێنێوه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، هاوڵاتیان دڵخۆشن، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن له سلێمانی و كه‌ركوك ئاو چووه‌ته ماڵان و كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ و گیرانی مه‌نهۆڵه‌كان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا