بۆ چارەسەرى برینداران
پزیشکان دەیانەوێ بچنە سەر سنوورى باشوور و رۆژئاوا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
ژمارەیەک پزیشک و کارمەندى تەندروستى لە سلێمانى، داوا دەکەن رێگایان پێبدریت بۆ ئەوەى بچنە سەر سنوورى رۆژئاواو باشوور، تا لەوێ چارەسەرى برینداران و نەخۆشانى رۆژئاوا بکەن.
ژمارەیەک لە پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى داوایان بەرز کردووەتەوە تا لە سەر سنوور کەمپێکیان بۆ بکرێتەوە و چارەسەرى بریندار برینداران و نەخۆشەکان بکەن.
ئەوان لە پاڵکردنەوەى کەمپەکە، داوا دەکەن بپارێزرێن و پێداویستى پزیشکیان بۆ دابین بکرێت.
دەشڵێن: دەکرێت ئەو بریندار و نەخۆشانەى چارەسەریان قورسە، لە نەخۆشخانەکانى دهۆک و زاخۆ، چارەسەریان بۆ بکریت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح