قوتابخانەی كورد جونیەر پاڵپشتی كوردانی رۆژئاوا دەكەن
“ناتوانن رەمەكی كوردایەتی لە كورد بسەننەوە”
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی لە لایەن قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی كورد جونیەر چەند چالاكییەك بۆ پشتگیری لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، مامۆستایەكی قوتابخانەش دەڵێت، دوژمنان زۆریان بە كورد كردووە، بەڵام هەرگیز ناتوانن هەست و رەمەكی كوردایەتی لە كورد بسەننەوە.
چالاكییەكان جۆراوجۆر بوون، بە تایبەتی ئاڵای كوردستان و وتنەوەی دروشمی پاڵپشتی لە بەرخۆدانی كوردانی رۆژئاوا دژی سوپای عەرەبی سوری و رەوتار داعشی.
ئالان عومەر مامۆستای قوتابخانەكەیە و بە 964ی وت، بەشداربوون لە دەربڕینی پاڵپشتی بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و ئەوەندەیان لە دەست هاتووە كە بەشداربن لەو پشتگیرییە گەورەیەی بۆ كوردی رۆژئاوا دەكرێت.
وتیشی، ئەركی ئێمە منداڵانمان بە هەستی كوردایەتی و كوردپەروەری پەروەردە بكەین و شانازی پێوەدەكەین.
هەروەها مامۆستا ئالان دەڵێت، دوژمنانی كورد و وڵاتە زلهێزەكان زۆریان بە كورد كردووە لە ستەم و خراپەكاری، بەڵام هەرگیز و لە هیچ بارودۆخێكدا ناتوانن هەست و رەمەكی كوردایەتی لە كورد بسەنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا