لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەچێتە ئێران

شۆڕش قادری

سبەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 18.1.2026 فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بگاتە تاران و لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سێ هەفتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە گرانی و بێکاری لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و هێشتا دۆخی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی هێور نەبووەتەوە.