خاوەن پێداویستى تایبەت

خوێندنی باڵا چەند توێژێکی ماستەر و دکتۆرا لە کرێی “درێژکردنەوە”ى خوێندن دەبەخشێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا دەرکرد و چەند توێژێکی دیاریکراو لە پارەی “درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن” دەبەخشێت.

ئەو توێژانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە:
1- خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
2- خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
3- سێ یەکەمە دانەمەزراوەکان.

بەپێى نوسراوى وەزارەتەکە، ئەم بڕیارە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 وەرگیراون.

ئەوەشڕونکراوەتەوە، پێشتر ئەم توێژانە بە بڕیاری وەزارەت لە کرێی خوێندن بەخشرابوون، بەپێی ئەم نووسراوە نوێیە، لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنەکەشیان (ئەگەر پێویستیان بێت) هیچ کرێیەکیان لێ وەرناگیرێت.