وێنەکە بنیامین ناتانیاهۆیە
ناتانیاهۆ: ئێران دووبارە کار بۆ زیندوکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی دەکات
964+
هەژان هادی
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رژێمی ئێران دووبارە کار بۆ زیندوکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی دەکات و دەبێت یەکجار بۆ هەتا هەتایە کۆتایی بە هەڕەشەکانی بهێنین.
ناتەنیاهۆ لە پەیامێکی ڤیدۆییدا جەختی کردەوە لەوەی، ئەگەر رژێمی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، بێ دوودڵی لەدژی ئیسرائیل بەکاریدەهێنێت.
لەبارەی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی، ناتەنیاهۆ داوای لە ئایزنکۆت کرد ناکۆکیەکان وەلا بنێت و پێکەوە کۆببنەوە، وتیشی، باوەڕم وایە پێویستە حکومەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی پێکبهێنین.
ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یەشارە و لە بەرەی دژی ناتەنیاهۆیە کە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل.