"رەنگە لەگەڵیان کۆببینەوە"

ترەمپ: بەرپرسانی ئێران پەیوەندیان پێوە کردووم

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەرپرسانی ئێران پەیوەندیان پێوە کردووم و رەنگە لەگەڵیان کۆببینەوە.

ترەمپ لەکاتی گەڕانەوەی لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “بەرپرسانی ئێران بۆ دانوستان پەیوەندیان کردووە و وا هەست دەکەم بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە هیلاک بووبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ ئەنجامدانی دیدارێک بەڵام بەهۆی ئەو رووداوانەی کە لەئێستادا روودەدەن، لەوانەیە ناچاربن پێش دیدارەکە، بڕیار بدەن.

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی گرانی و بێکاری پێی ناوەتە سێیەمین هەفتەوە و بەوهۆیەشەوە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە حکومەتی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکە پچڕاندووە.