بیلال کەیوانی میوانی گەرمیانییەکان بوو

“شیعرە تازەکانیش کەدەیخوێنمەوە خەڵکی ھەروا دەزانن کلاسیکە”

میلاد جەلال – گەرمیان

بیلال کەیوانی، ساڵانێکە سەرقاڵی خوێندنەوەی قەسیدە و دەقە شیعرییەکانە و شیکردنەوەیان بۆ دەکات، ئەمڕۆ میوانی گەرمیانییەکان بوو، ئەو دەڵێ، هەموو شاعیرە کلاسیکییەکان لالەی ئەو تایبەتن، بەڵام دەقێکی مەحوی دڵنشین ترە.

ئەو بە 964ی وت، ئەو دەقە شیعریانەی کە دەیانخوێنمەوە و شیکردنەوەیان بۆ دەکەم، بەپێی ئەو ھەستەی ئەوکات کە بۆم دێت شیکردنەوەیان بۆ دەکەم، سەرەتا خۆم بۆیان ئامادە دەکرد، بەڵام ئێستا بەپێی ئیحساسەکە شیکردنەوەش گۆڕانکاری بەسەردێ.

ھەر دەقە کلاسیکییەکان ناخوێنمەوە، شعری شاعیرە تازەکانیش دەخوێنمەوە و شعری جوانمان ھەیە، بەڵام کە ئەوانەش دەخوێنمەوە خەڵک ھەروا دەزانێت کلاسیکە، زیاتر تەم و چێژی کلاسیکی پێدەدەم، بیلال کەیوانی وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا