سلێمانی
نۆكاوه‌كه‌ی كاكه حه‌مه به‌رناكه‌وێ و گرانیش نه‌بووه
رازاو محه‌مه‌د
كه‌شوهه‌وا ساردی كردووه و نۆكاویش تاموچێژی زیاتری ده‌بێت، له سلێمانی نۆكاوه‌كه‌ی كاك محه‌مه‌د، كه یه‌كێك له شه‌قامه‌كان عاره‌بانه‌یه‌كی پێیه، به‌یانیان زوو به‌رناكه‌وێت و مشته‌ری زۆری هه‌یه.
هاوڵاتیان و رێبواران و كاسبكاران، سه‌ره ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی نۆكاوێكی گه‌رم به سه‌موونه‌وه بخۆن، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان.
محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین نۆكاوفرۆشه‌كه‌یه و به سه‌رقاڵییه‌وه بۆ 964 نهێنیی چێژی نۆكاوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، “هه‌ركه‌سه‌و ده‌ستاوی خۆی هه‌یه”.
قاپێك له نۆكاوه‌كه‌ی كاكه حه‌مه به هه‌زار دیناره و ئه‌گه‌ر له‌فه‌ش بخۆیت به 500 دیناره، ئه‌و ده‌ڵێت، 15 ساڵه نرخه‌كان لای ئه‌و هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و نه‌گۆڕاوه و ناشگۆڕێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا