له هه‌ولێر
ئۆتۆمبێلێک سووتا و سێ برینداری لێکەوتەوە
رێباز یونس – هه‌ولێر
لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کە لەسەر شەقامەکە بەنزینی ده‌فرۆشت، سووتا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری كیا خۆی پێدا كێشاوە و بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و سێ كه‌سیش بریندار بوون.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21.10.2026 روویداوه و ئاگره‌كه‌ش له لایه‌ن تیمی بنكەی بەرگریی شارستانی شارەوانی و هاوڵاتییانه‌وه كوژێندرایه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌باس، كاسبكارێكه و له شوێنی رووداوه‌كه به 964ی وت، كیایه‌كه خۆی پێنه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خۆی به بی ئێم ده‌بلیوه‌كه كێشاوه، كه وه‌ستا بوو به‌نزینی ده‌فرۆشت، بۆیه یه‌كسه‌ر ئاگر كه‌وته‌وه.
وتیشی، دوو كه‌س، كه به‌نزینفرۆشه‌كان بوون، سووتان، یه‌كێكیان هه‌ندێک سینگ و ده‌موچاوی سووتا بوو، راستەوخۆش گواسترانەوە نەخۆشخانە، هەروەها شوفێری کیاکەش بە سووکی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها رزگار حەیدەر، كه شۆفێرێكه، له شوێنی رووداوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ دوو كاسبكاره‌كه‌ی خاوه‌ن بی ئێمه‌كه قسه‌ی كردووه و له‌ناكاو كیایه‌كه خۆی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مان كێشاوه و ده‌شڵێت: لێدان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی یه‌ك بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بی ئێمه‌كه چه‌ند جلیكانێك به‌نزینی پێ‌بوو، یه‌كسه‌ر ئاگری گرت و جگه له‌و دوو كه‌سه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سووتا.
وتیشی، هه‌وڵماندا كۆمه‌كیان بۆ كۆبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌یان نه‌دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا