بۆریە دڵ ناسکەکە
دیسان بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
جارێکى دیکە بۆرى هێڵى گوێزەرەوەى ئاوى ئیفراز سێ شکا، ئەو بۆرییەى بەهۆى زوو زوو شکانییەوە بە دڵە ناسکەکەى ناسرابوو.
رابەر حوسێن، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ 964، وێراى پشتڕاستکردنەوەى شکانى بۆریەکە، ئاماژەى بەوەدا کە تیمەکانیان لە شوێنى شکانەکەن و هەوڵى چارەسەرکردنى دەدەن.
هەرچەندە بە بۆرییە دڵ ناسکەکە ناسراوە، بەڵام ماوەیەکى زۆر بوو نەشکابوو، کۆتاجار کە شکا، 12.8.2025 بوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح