كێ گرانی كردووه‌؟

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پێداویستی رۆژانەی گران کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، نرخی پێداویستی رۆژانە لە سلێمانی بەرزبووەتەوە و خاوەن مارکێتەکان شتومەکەکانیان گران کردووە.

میران فەتاح، خاوەنی مارکێتە لە سلێمانی و بە 964ـی وت، “هەرچەندە بەشێکی زۆری شتەکان هێشتا لە کۆگان و بە نرخی کۆن کڕدراون، بەڵام بۆ نمونە ئەمڕۆ کارتۆنێک هێلکە لە 64 هەزار دینارەوە بووە بە 72 هەزار دینار، واتە ئێستا هەر تەبەقێک هێلکە 500 دیناری چووەتەسەر.”

میران فەتاح وتیشی: سنگی مریشکی بەستوو لە هەر پارچەیەک هەزار دیناری چووەتەسەر، ئێستا پارچەیەک سنگی دوو کیلۆیی بە 14 هەزار و 500 دینارە، بەڵام دوێنێ بە 13 هەزار و 500 دینار بوو.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا