ئەو چوار قوتابییە
جانتایەک 20 مسقاڵ ئاڵتوونی تیابوو بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە
964+
رێژوان مامە قادر-سلێمانی
چوار خوێندکار لەگوندێکی قەرەداغ جانتایەک دەدۆزنەوە، لەنێو جانتاکە سیمکارتێک و 20 مسقاڵ ئاڵتون لەگەڵ بڕێک پارەی تێدادەبێت دواتر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە.
منداڵەکان سیمکارتەکەی نێو جانتاکە کارا دەکەن و تەلەفون بۆ خاوەنی جانتاکە دەکەن.
ئازاد حەمە فەرەج، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەرەداغ بە وەکالەت بە تۆڕی 964 ی وت، “جانتاکە دوێنێ ئێوارە لە نزیک گوندی گەڕەزیلی سەر بە قەراغ لەلایەن چوار قوتابی دۆزراوەتەوە، دوای پەیوەندی منداڵەکان بە خاوەنی جانتاکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەرەداغ، ئەوەشی وت “ئەو قوتابیانە نمونەی رەوشت بەرزی و پەروەردەی دروستن، دەستخۆشیان لێدەکەین”.
گوندی گڕەزەیل سەر بە قەرەداغە لە پارێزگای سلێمانی.
پێداچوونەوەی فەهمی نەبی