لە دوو رووداوی هاتوچۆدا

لە کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

نوێکرایەوە؛ 5:42

کەمێک پێش ئێستا، دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت، “لەو دوو رووداوی هاتوچۆیەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ روویاندا، ژنێک و دوو پیاو گیانیان لەدەستداوە و 4 کەسی دیکەش کە ژن و پیاون، بەسەختی برینداربوون و رەوانەی هەولێر دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، تەمەنیان سەروو 30 ساڵ دەبێت.

سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش وتی، “هەموو گیانلەدەستدان و بریندارەکان لە یەکێک لە رووداوەکاندا بوون، ئەویش ئەو رووداوە بوو کە لە نزیک گوندی سێوەسەن لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون (مەلیکە) و تۆیۆتا هایلوکس (مەرزیە) روویداوە”.

بەقسەی سەنگەر سەڵاحەدین تۆیۆتا کراونەکە پێنج کەسی تێدابووە، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەشیان برینداربوون، هایلۆکسەکەش دوو کەسی تێدابووە و ئەوانیش بریندارن.

هەوڵی سەرەتا؛

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

یەکێک لە رووداوەکان لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق بووە و ئەوەی دیکەشیان لەسەر رێگای کۆیە – دوکان روویداوە.

د. دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت” لە هەردوو رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، بەهۆی تازەیی رووداوەکانەوە وردەکارییەکان نازانین کە گیانلەدەستدان و برینداران هی کامیەک لە رووداوەکانن”.

هەر سەبارەت بەو رووداوانە، سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە وتی، “لەئێستادا تیمەکانمان بەڕێگاوەن بۆ شوێنی رووداوەکان و جارێ شتی زیاتریان لەبارەوە نازانین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مێردمنداڵێک بە دەڕاسەیەکەوە رووداوێکی هاتووچۆی لە داق...

مێردمنداڵێک بە دەڕاسەیەکەوە رووداوێکی هاتووچۆی لە داقوق دروستکرد