لە سۆران تەمومژە و هاتۆچۆ رێنمایی دەدات – وێنە؛ ئەرشیفی 964
هاتوچۆی دهۆک بۆ شۆفێران
وریا بن؛ شەقام تەمومژە و مەودای بینین کەم بووەتەوە
964+
ژێوار خدر
بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلی باران و سەرمایەی لەهەفتەی رابردووەوە رووی کردووەتە هەرێمی کوردستان، تەمومژ زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و مەودای بینین بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، هاتوچۆش هۆشداری دەداتە شۆفێران.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە وەرزی زستاندا زۆربەی ناوچەکان دەبێتە تەمومژە و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، داواش لە شۆفێران دەکات، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەم بکەنەوە و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراو بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە و لە کەمتر لە پێنج کاتژمێردا، دوو رووداوی هاتووچۆی جیاواز لە زاخۆ روویاندا، کە یەکێکیان پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و ئەوی دیکەشیان خۆکێشان بووە بە موڵکی گشتیدا، هاتوچۆی زاخۆش دەڵێت، لە ئەنجامی هەردوو رووداوەکەدا دوو کەس بریندار بوون.