پێوەری رێختەر بۆ پێوانەی بوومەلەرزە
گوڕه‌كه‌ی چه‌ند بوو؟
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28.10.2026 به‌یانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له چه‌مچه‌ماڵ روویدا.
سه‌رچاوه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان بڵاویانكرده‌وه، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 1.8 بووه به پله‌ی رێخته‌ر، كاتژمێر 8:19 خوله‌ك روویداوه.
هه‌روه‌ها قووڵیی بوومه‌له‌رزه‌كه 11 كیلۆمه‌تر بووه و چه‌قه‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بووه.
هاوكات په‌یامنێری 964 له چه‌مچه‌ماڵ زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، هاوڵاتیان له چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كرد.