دۆناڵد ترهمپ داوای لابردنی سهرۆكی ئۆكرانیا دهكات
غازی رووسیا هۆكاره؟
دۆناڵد ترهمپ پشتی له سهرۆكی ئۆكرانیا كرد
ئهرسهلان عهبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دهكات و ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆكرانیاشی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی پێویست نەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا، داواشی لێکرد هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا رابگرێت.
ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “پێشنیار دەکەم سەرکردەیەکی نوێ بۆ ئۆكرانیا هەڵبژێرن، کە توانای گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەبێت، چونكه زێلێنسكی به هۆكارێک رێككهوتن ناكات
وتیشی: پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە ئۆکرانیا سەرۆکێکی نوێی هەبێت، زێلێنسکی چەندین دەرفەتی بەفیڕۆدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
ترەمپ بە رەخنەگرتن لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا، بە ئاماژەدان بە زێلێنسکی وتی: باشتره بوەستێت.
ئەم هۆشدارییەی ترهمپ دوای رۆژێک هات له رێککەوتنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا بۆ دابینکردنی غازی زیادە بۆ بازاڕەكانی جیهانی.
ترەمپ دووپاتیکردەوە کە ئەگەر لە ساڵی 2022دا سەرۆکی ئەمریکا بووایە، شەڕی رووسیا و ئۆكرانا سەری هەڵنەدەدا و هۆکاری سەرهەڵدانی ململانێیهکانی بۆ ئەو شتە گەڕاندەوە کە بە “ناکارامەیی” وەسفی کرد.
ئهمه له كاتێكیشدایه دوێنێ هەینی، زێلێنسکی رەخنەی لە بڕیارەکەی ترەمپ گرتبوو بۆ راگرتنی سزاکانی سەر غازی رووسیا و بە نە دادپەروەرانە و ناڕاستگۆیانە وەسفی کرد.
ترەمپ ڕایگەیاند کە پوتین رەزامەندی دەربڕیوە دەستبەجێ زیاتر لە 300 هەزار تۆن غاز بۆ بازاڕەکانی جیهان دابین بکات و بەڵێنیدا لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا 500 هەزار تۆنی دیكه زیاتر دابین بکات.