"ئەوەی بۆ کەمپین دەکەین بۆ ماڵی خۆمانی ناکەین"

کەمپینی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی بەلێشاو کەلوپەلی بۆ دەچێت

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی، ژمارەیەک کەسایەتی و هونەرمەند و چالاکوان کەمپینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو رێکخستووە، سەرپەرشتیاری کەمپینەکەش دەڵێت، سەرەڕای بێ پارەیی و بێ موچەیی، بەڵام هاوڵاتیان بە لێشاو کەلوپەلەکانیان دەهێنن.

هاوڕێ پەنا سەرپەرشتیاری کەمپین بە 964ـى وت، جگە لە کۆکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکان لیژنەیەکی تایبەتیش پارە کۆدەکاتەوە.

وتیشی “تاوەکو ئێستا سێ هەزار دۆلار و نزیکەی 33 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە”.

هونەرمەند ئاسۆ مەحمودیش کە یەکێکە لە رێکخەرانی کەمپینەکە بە 964ـى وت، ئەوەی بۆ ئەم کەمپینە دەیکەن بۆ ماڵی خۆیان ناکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن