هاوڵاتییەک؛ چەند ماڵێک چۆڵیان کردووە

پردەکەی خەلیفاوە لە هەموو وەرزەکان کێشەو گرفت بۆ هاوڵاتیان دروستدەکات

دیلان محەمەد – سلێمانی

پردەکەی خەلیفاوە لە سلێمانی بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە لە هەموو وەرزەکان کێشەو گرفت بۆ هاوڵاتیان دروستدەکات، لە هاوینان بۆنێکی پیس و دەرکەوتنی مار، لە زستانانیش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستدەکات.

پەیامنێری 964 لەنزیک پردەکەوە دیمەنەکان دەگوازێتەوە و ئەو مەترسیانەش باسدەکات کە بەهۆی باران بارینەوە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بووە.

هاوڵاتییەک کە مالێ لە نزیک پردەکەیە بە 964 ی وت، چەند ماڵێکی خوار پردەکە بە هۆی مەترسییەکانی ئەو پردەوە چۆڵیان کردووە.

داواشی کرد، تاوەکو هیچ رووداوێکی ناخۆش رووینەداوە، حکومەت چارەسەرێکی ئەو پردەیان بۆ بکات.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن