گەرمیان
لەسەر چاککردنەوەى تەڵاق کەسێک دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى گەرمیان، دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە لەبەرامبەر بڕێک پارە، تەڵاقى نێوان دوو هاوسەرى چاککردووەتەوە و خۆى بە کارمەندى گرێبەستى ئەوقافى گەرمیان ناساندووە.
بەپێى راگەیەندراوەکەى پۆلیس، لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای باری کەسایەتی کەلار، کەسێک کە بە وتەی خۆی کارمەندی گرێبەستی ئەوقافی گەرمیانە، دۆسیەیەکی بۆ کراوەتەوە بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادانی عێراق، لەسەر چاککردنەوەی تەڵاقی نێوان دوو هاوسەر بەرامبەر بڕێک پارە.
باس لەوەشکراوە کە پەڕاوی دۆسیەکە نێردراوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە و لە ئێستادا، تۆمەتبار، لەسەر بڕیاری دادوەر، راگیراوە.