کێن ئەوانەی ئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە؟

لەبارەی “دەرماڵەی پایە” وەزیری دارایی روونکردنەوەیەک بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەنێرێت

فەرهاد حەسەن

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا روونکردنەوەیەکی دەربارەی (دەرماڵەى پایە) بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم ناردووە و پێیان دەڵێت، ئەگەر هەر پۆستێک لە بنەڕەت و پەیکەرى رێکخستنى فەرمانگەکەدا هەبووبێت، ئەو کەسەى ئەو پۆستە وەردەگرێت دەرماڵەى پایەى بۆ خەرج دەکرێت، هەر فەرمانبەرێکیش لە شوێنى فەرمانبەرێکى دیکە لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت بەهەمانشێوە دەرماڵەکەى بۆ خەرج دەکرێت.

هەر لە نووسراوەکەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هاتووە ، کە پێکهاتە و پۆستە نوێیەکان لە وەزارەت و فەرمانگەکان بەڕێوەبەرەکانیان دەرماڵەى پایەیان بۆ خەرج ناکرێت، واتا هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، بەش و هۆبەیەک لە پێکهاتەى نوێى وەزارەت و فەرمانگەکاندا بێت رەزامەندى دەرچوونى لە دواى مانگى سێى ساڵى 2025ەوە درابێت ئەوا دەرماڵەى پایەى بۆ خەرج ناکرێت.