کێشەی کارەبایان نامێنێت

محاویلە زەبەلاحەکەی هەولێری نوێ دوای چاککردنەوەی لە تورکیا گەڕێندرایەوە

فەرهاد حەسەن

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر دەڵێت، ئەو محاویلەیەی گەڕەکی هەولێری نوێ برابووە تورکیا بۆ چاککردنەوەی ئێستا گەڕێندراوەتەوە و دوای چاککردنەوەی کێشەی کارەبای ئەم گەڕەکە چارەسەر دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێک، دوای چاككردنه‌وه‌ محەویلەی ژمارە سێی وێستگەی هەولێری نوێ لە تورکیا و هێنانه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، دوای دانانه‌وه‌شی دەبێتە هۆی چارەسەركردنی کێشەی Over load له‌ وێستگەی کارەبای ئەم گەڕەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، چارەسەری کێشەی ئەم فیدەرانەی بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر محەویلەی ژمارە دوو بوو کە به‌رده‌وام دەکوژانەوە، دەڵێت “ئێستاش تیمه‌ ته‌كنییه‌كان سه‌رقاڵی دانانه‌وه‌ی ئه‌و محاویله‌یه‌ن بڕیاره‌ لە ماوەیه‌کی نزیک بکەویتەوە کار.