پێچەوانەی بڕیارێکی وەزارەتی داراییە

سایلۆی سلێمانی کردیە پشوو

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سایلۆی سلێمانی سبەینێ هیچ چەکێکی پارەی گەنم ناداتە جوتیاران. ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە سایلۆکان دەبێت لە رۆژە پشووەکانیشدا کراوە بن و چەک بدەن بە جوتیاران.
سبەی یەکشەممە 5.3.2023 یادی راپەرینەکەی ساڵی 1991ـی خەڵکی هەرێمی کوردستانە دژ بە دەسەڵاتی رژێمی بەعسی پێشووی عێراق و بەو بۆنەیەشەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووە.
زیاتر لە هەفتەیەکە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت، بە مەبەستی زووتر دابەشکردنیشی، وەزارەتی دارایی فەرمانی کردووە سەرجەم سایلۆکان تا تەواوبوونی دابەشکردنی چەکەکان کراوەبن ئەگەر پشووش بوو.
سایلۆی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە دەڵێت: بەبۆنەی پشووەوە سبەی یەکشەممە 5ـی ئادار هیچ جوتیارێک سەردانیان نەکات چونکە پشووە.