هەواڵەکان
بەشێك لە کێڵگەکانی تانجەرۆ تێکدەدرێن ونرخی ئەمپێری مۆلیدە لە کەرکوکیش هەرای ناوەتەوە
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی ئەو کێڵگانە تێکدەدات کە لە تانجەرۆ بە ئاوی پیس و قورس سەوزە بەرهەمدێنن و دەشڵێن، هەر کەسێک ئەو کارە بکات، بە توندی سزای دەدەن.
جاروبار لێرە و لەوێ بەناوی نەخۆشخانەی هیواوە پارە کۆدەکرێتەوە و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکەش ئاگایان لێ نییە و دەڵێن: ئیستغلال دەکرێین و ئەو کارە لە سروشتی ئیداری و یاسایی ئێمەدا نییە
دیاریکردنی بڕی 18 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە کەرکوک، دانیشتوانی شارەکەی تووڕە کرد و خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بەدواداهات.
بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، قایمقامیەتی کەرکوک نرخی هەر ئەمپێرێکی لە 18 هەزار دینارەوە کەمکردەوە بۆ 15 هەزار دینار، بەڵام خۆپیشاندەران بەوەش رازی نەبوون و ئەنجومەنی پارێزگا دایبەزاند بۆ 13 هەزار دینار.
دارگوێزێکی گوندی روبار لە دۆڵی ئالانەی ناوچەی خەلیفان تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵە و 60 ماڵ خاوەندارێتی دەکەن و لە کۆنەوە وەک میراتێک بۆیان ماوەتەوە.