وەزارەتی پەروەردە:

“لە رۆژی ئاڵای کوردستان تاقیکردنەوەکان رامەگرن و ئەنجامیان بدەن”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردەی کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکاتەوە، لە رۆژی ئاڵای کوردستانـدا تاقیکردنەوەکانیان رانەگرن و پاش یادکردنەوەی رۆژەکە، تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.

لە گشتاندنێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک) کراوە، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، “بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە رۆژی 17.12.2025 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن، کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێت”.

وێنەیەکی گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە لە خوارەوە؛

“لە رۆژی ئاڵای کوردستان تاقیکردنەوەکان رامەگرن و ئەنجامیان بدەن”