"شەش ساڵە خەریکم"

شانۆکارێکی کەرکوک لە گیرفانی خۆی خزمەتی قوتابخانە کوردییەکان دەکات

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شانۆکارێکی کەرکوک ماوەی شەش ساڵە لەسەر حسابی خۆی کەلوپەل و پێداویستی بۆ قوتابخانەکانی کەرکوک دابین دەکات و دەڵێت، قوتابخانەش وەک مزگەوت جیاوازی نییە خزمەتی بکەیت.

یوسف محەمەد شانۆکارێکی کەرکوکە و بە حاجی کەریم ناسراوە، لەبارەی ئەو کارەی دەیکات بە 964ـی وت: ساڵانە ئەو کارە دەکەم، بە پارەی خۆم پێداویستی وەک فێنککەرەوە  و پاککەرەوە  ئەمساڵیش پۆستەرم بۆ دروستکردوون.

یوسف محەمەد باسی لەوە کرد، بەڵێنی دروستکردنی 25 پۆستەری بە قوتابخانەکان داوە و تا ئێستا 13 پۆستەری بۆ دروستکردوون.

لەبارەی ئەوەی چۆن بیری لەم کارە کردووەتەوە، حاجی کەریم وتی: شەش ساڵە من ئەمە دەکەم و بیرم کردەوە کە خوای گەورە ئەمەش بە خێر دەنووسێت چونکە بەخشین بۆ قوتابخانە یان مزگەت بێت جیاوازی نییە، داوا لە خێرخوازان و دەوڵەمەنەکان دەکەم ئاوڕێکی جدی لە قوتابخانە کوردییەکان بدەنەوە چونکە ئەوەی لەو قوتابخانانە دەخوێنن منداڵ و نەوەی خۆتانن

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا